جوانی و رەنگی برژانگ بپارێزە

جوانی و رەنگی برژانگ بپارێزە
دەڵێن، جوانی خانمان تەنیا جلێكی نایاب و ماكیاژێكی ناسك نییە، بەڵكو جوانی زیاتر لە چاوەكانی بەرجەستە دەبێت. تۆی خانمیش كاتێك بە ماكیاژێكی پڕ رەنگ برژانگی چاو و برۆت دەگەشێتەوە، لەوكاتە وەك شۆخێك دێتە بەر چاوی هەمووان. سەرەڕای ئەوەی كە خزمەتكردنی برۆ و برژانگ، ماندووبوونێكی زۆری دەوێ و پێویستە لە پاراستنی رەنگ و راست راگرتنیان دەبێت وریا بیت. بەتایبەتی كە بە هۆی بەرزبوونی پلەی گەرما خانمان زیاتر پێویستیان بە خۆشۆردنە، هەر خۆشووشتنێكیش رەنگ و شێوازی برژانگ تێك دەدات. ئەم چەند هەنگاوەش بۆ قەشەنگی برژانگەكانت بەسوودن:
- سەرەتا گرنگە بزانیت كە فڵچەی برژانگ چاككردن، دەبێ بە نەرمی بێت، هەروەها دەنكەكانی گەورەش بن تا بە نەرمی تەڵەمووەكانی برژانگت لە یەكتر جیا بكاتەوە.
- لەو كاتەی برژانگت رێك دەكەی، یان ماسكارای بۆ دەكەیت، ئەنیشكی دەستت لە سەر مێزێك دابنێ تا دەستت نەجووڵێت و بتوانی راستەوخۆ كارەكە بكەیت و دەستت نەلەرزێت.
- كاتێك دەتەوێت برژانگت بۆیە و ماسكارە بكەی، واچاكە ئاڕاستەی چاوت بەرەو خوارەوە بێت و تەماشای پێشی خۆت بكەیت، لە هەمان كاتیشدا لە ژێرەوەی رەگی برژانگت ماسكارە بكە، یان فڵچەی پێدا بخشێنە بۆ راست و چەپ، تا راست دەبێ، دواتر چاوەڕێ بە تا وشك دەبێتەوە.
- دواتر هەمان هەنگاو دووبارە ئەنجام بدەوە، بەم شێوەیە برژانگت پڕ و ناسك و یەكسان دەبن، لەگەڵ یەكتریش گرێ دروست ناكەن.
تا ماكیاژێكی جوانیش بۆ برژانگ و چاوانت بكەیت، سەرەتا هێڵێكی رەش لە ژێر برژانگی خوارەوە بكە، پاشان بەشی ناوەوەی برژانگی سەرەوە بە قەڵەمی رەش رەنگ بكە، دواتر بەشی سەرەوەی هێڵی برژانگی سەرەوە بە قەڵەمی هیلامی یان تەڕ رەنگ بسووێنە، لە كۆتاییشدا ماسكارە بە برژانگتدا بخشێنە بۆ چەند جارێك، ئینجا سەیری برژانگەكانت بكە.
Top