ئەگەر لە دوور و نزیكەوە دووپشكێك ببینین، دەیكەینە دەنگە دەنگ و بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدەین دووپشكەكە بكوژین، یان لە خۆمانی دوور بخەینەوە، كەچی ئەو ئافرتە تایلەندییە، سینگ و بەرۆكی خۆی بە دووپشك داپۆشیوە، وەك ئەوەی دووپشك دۆستێكی نزیكی خۆی بن. (ساریچا ئییان) ئەو ئافرەتەیە، كە دۆستی دووپشكە، دووپشكە ژەهراوییەكانیش ئەو ئافرەتەیان خۆشدەوێ و ئازاریشی نادەن. ئەوەتا نزیكەی (24) دووپشكی لەسەر سینگی داناوە و بەبێ ئەوەی هیچیان پێوەی بدەن، یان گازێكی تێبگرن، ئەو ئافرەتە لە شاری (باتایا) دەژی، هەر لە باخچەیەكی ئاژەڵانی ئەو شارە ئەو كارە دەكات، كە نمایشكردنە لەگەڵ دووپشكەكاندا، هەر بۆیە لە وڵاتی تایلەند، بە شاژنی دووپشكەكان ناسراوە، چونكە بە بەردەوام ئەو بڕە دووپشكەی لەسەر بەرۆك و سینگی هەن و یەكێكشیان ئازاری نادەن، تەنانەت دەیانخاتە ناوی دەمی خۆیەوە بەبێ ئەوەی شتێكی لێبكەن.