بچووکترین پیاوی جیھان کۆچی دوایی کرد
September 5, 2015
رەنگا و ڕەنگ
چاندرا بھادور دانگی، ئەمڕۆ شەممە 5 ی ئەیلوولـ لە نەخۆشخانەی سامورای ئەمریکا کۆچی دوایی کرد، کە چەند رۆژێک بوو لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو.
نەخۆشخانەكە ھیچ روونكردنەوە و ھۆکارێکی بۆ مردنی ئەو پیاوە بچووکە ئاشکرانەکردووە.
چاندرا تەمەنی 75 ساڵ بوو و خەڵکی وڵاتی نیپالە، یەکەمین کەس بوو کە لە گتێبی گینس ناسناوی بچووکترین پیاوی جیهانی پێبەشخرابوو.
دانگی باڵای 54.6 سانتیم بوو و بەر لە ساڵی 2012 ناسناوی بچووکترین پیاوی جیهانی پێبەخشرا.
