گەورە پەرلەمانتاری شانشینی بەریتانیا و سەرۆك وەزیرانی ئێرلەندای باكوور (سیمۆن دانزۆك)، وێڕای ئەوەی دەسەڵاتێكی گەورەی لەو وڵاتە هەیە، كەچی هاوسەرەكەی رۆژانە خزمەتی خەڵك دەكات. هاوسەری سەرۆك وەزیران ناوی (كارین)ـە و خۆی بە كەسێكی سادە و ساكار دەزانێت و بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی ئاگركوژێنەوەی شاری مانشیستەری بەریتانی، ئۆتۆمبێلی خەڵك بە خۆڕایی دەشۆن، لە بەرامبەردا داوای لە خەڵك كردووە بەشداری كۆكردنەوەی پارە بكەن و داهاتەكەشی بۆ چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی باڵەخانەی یاری بۆكسێنی ئەو شارە بێت كە تووشی ئاگركەوتنەوە ببوو. سەرەڕای ئەوەی كە سەرۆك وەزیران بەم كارەی هاوسەرەكەی دڵگران بووە، كەچی كارین ئەوەشی نەشاردۆتەوە، كە ئەو وڵاتەكەی لە هاوسەرەكەی خۆشتر دەوێ، هەروەها داواشی كردووە كە بكرێتە ئەندام پەرلەمانی وڵاتەكەی و لە ئێستاوە دەڵێت: تەنیا وێنەی سێلفی دەگرین و ئۆتۆمبێل دەشۆین!