لە دیكۆری ماڵەكەت، واباشە هەمیشە جێی دەستت دیار بێت، لەگەڵ هەموو كەرەستەكان هاوڕێ و خۆشەویست بە، رۆژانە لەگەڵیان بدوێ و پاك و خاوێنییان رابگرە، چونكە ئەوانە رووكەشیی بیرۆكەی تۆن و گوزارشت لە كارە جوانەكانت دەكەن. بۆیە تا چەند دیكۆری ماڵەكەت جوان و رێك بێ، ئەوەندە زیاتر پێت دەڵێن: ماڵەكەت دڵگیر و خۆشە. یەكێك لەوانەی دیكۆری ماڵت هەردەم خنجیلانە دەكات، تاخمی كەرەستەكانن، بەتایبەت ئەوانەی بەرچاون و دیارن، وەك تاقمی قەنەفە و ئەو كەرەستانەی لەسەریان دادەنرێن، زیاتر لەسەر تاقمی قەنەفە سەرین هەیە، كە هەم بۆ جوانی و هەم بۆ حەسانەوە لە ژێرباڵ دادەنرێن. گرنگە نەخش و شێوازێكی جوان لەسەر سەرینەكانت هەبێ، زیاتریش نەخشی گوڵ و گوڵزار هەبێ، چونكە دیمەنێكی نایابە لە جوانی ماڵەكەتدا، وەك ئەوەی كۆمەڵێك گوڵ لە ژوورەوە هەبن، كەچی لە راستیشدا نەخشن لەسەر سەرینەكانی سەر قەنەفە و شوێنی دیكەی دانانی سەرین، دەشتوانی سەرینەكانت سادە و ساكار بێ.