چۆن پرچت لەگەڵ رووخسارت دەگونجێنیت؟

چۆن پرچت لەگەڵ رووخسارت دەگونجێنیت؟
زۆربەی كچان بە هۆی ئەو چەشنە زۆرەی تەسریح و شێوازەی پرچەوە بە دەست رێكخستنی پرچیانەوە دەناڵێن. هەر بۆیە هەر كاتێك خانمێك دەیەوێ پرچی جوان بكات، لە دوای كۆمەڵێك تەسریحەكردن، هێشتا دڵی ئاو ناخواتەوە و بەدڵی نابێت. رەنگە بەهۆی ئەوەوە بێت كە جۆرە تەسریحەیەك دەكات، لەگەڵ شێوەی دەم و چاو و روخساری ناگونجێ. لێرەدا پێویستە خانمان شێوەی روخساری خۆیان بناسن و بزانن چ جۆرە تەسریحەیەك، یان شێوازێكی پرچ بڕین و ئامادەكردن لەگەڵ سەر و چاویان شیاو دەبێت. لێرەدا چەند حاڵەتێكی شێوەی رووخسار و تەسریحەی پرچ دەخەینەڕوو تا ئێوەش بتوانن لەم زانیارییانە سوود وەربگرن:
- ئەوانەی رووخساریان خڕو بازنەییە، واچاكە ئەو جۆرە تەسریحەیە بۆ پرچیان بكەین، كە بڕێكی پرچیان لە سەرەوەی سەریان كۆ بكەنەوە و لەگەڵ تەنیشتەكانیش بە سەرەوە بلكێت.
- ئەوانەی رووخساریان چوارگۆشەیە، واتە وەك چوارگۆشەیەك نیشان دەدات، وا چاكە تەسریحەیان خاو بێت و تا لەسەر شێوەی رووخسارەكە بنیشێت، هەروەها باشترە كە پرچت نەبەستیت تا بە سانایی بەسەر رووخسارتەوە بێت و بچێت.
- ئەوانەی شێوەی رووخساریان لاكێشە نیشان دەدات، واتە لە سەرەوە و خوارەوە وەكو یەكە، وا باشترە پرچیان لە لا تەنیشتەكانەوە خاو بكەنەوە تا بەسەر هەردوولا بكەوێتە خوارەوە.
- سەبارەت بەوانەی نێوچەوانیان بچووكە و گەردنیان پانە، واچاكە زیاتر پرچیان لە بەشی سەرەوە كۆ بكەنەوە و لە خوارەوە كەم هەبێت، تا شێوەی رووخساریان هاوسەنگ بكات.
- ئەوانەی دەم و چاویان لە شێوەی دڵ وایە، واتە لە سەرەوە گەورەیە و لەلای گەردنیش ورد و بچووكە، پێویستە پرچیان سادە بێت و لە سەرەوەش كراوە بێت، بەڵام دەبێ لە هەردوو لایەكان بە تەواوی بكەوێتە خوارەوە.
Top