لە زۆربەی وڵاتان، چەندین باڵەخانەی بەرز هەن، ئەو باڵەخانانە بە هەوربڕ ناسراون، واتە ئەوەندە بەرزن هەوریش دەبڕن، بەڵام هەندێ لەو باڵەخانانە ئەگەرچی بەرزن، هەروەها دیزاین و شێوازی ئەندازەییان لەلایەن ئەندازیارەكان بە جۆرێك دەنەخشێنن كە دەبنە جێگەی سەرسوڕمانی خەڵك. ئەوەتا یەكێك لە بەرزترین و سەیرترین باڵەخانە لە شاری نیویوركی ئەمریكییە، شێوەی ئەو باڵەخانەیە خوار و خێچە، ئەگەر لە دوورەوە سەیری بكەی، وادەزانی بە هۆی هێزی هەوا و با، باڵەخانەكە لار بووە! ئەو باڵەخانەیە ناوی (گەیری)ـە و لە (76) نهۆم پێكدێ و نزیكەی (267) مەتر بەرزە، بەم دواییەش كۆمپانیای (ئیمبۆرس)ی تایبەت بە شێوە و دیزاینی تەلار و باڵەخانەكان، باشترین خەڵاتی بەخشییە شێوە و دیزاینی ئەو باڵەخانە خوار و خێچە، ئەو باڵەخانە لەلایەن ئەندازیارێكی كەنەدی بە ناوی (فرانك گەیری) درووستكراوە و هەر بە ناوی ئەو ئەندازیارەش كراوە.