خۆشی و گەشبینی جوانترت دەكەن

خۆشی و گەشبینی جوانترت دەكەن
ئەگەر دەتەوێت هەردەم جوان و گەشاوە بیت لە رووخساردا، گەر دەتەوێت شێوەت ناسك بێت و رووخسارت بە پاكی و ناسكی دەربكەوێ، پێویستە ژیانێكی خۆش و پڕ كامەڕانیت هەبێت لەگەڵ هاوسەركەت یان خۆشەویستەكەت، ئەو خۆشی و كامەرانییە لە پەیوەندییەكی خۆشەویستی و هەستی جوانەوە دەردەكەوێ، بۆیە تۆش وەك خانمێك یان وەك كچێك دەتوانیت لەگەڵ ئەو كەسە خۆشەویستەت پەیوەندییەكی پڕ خۆشی و شادیت هەبێـت، دەتوانی ئەم چەند ئەرك و بنەمایانە پەیڕەو بكەیت :
- پسپۆران دەڵێن، خۆشەویستی و رەفتاری جوان، هەستت خۆشتر دەكەن، تەنانەت كاریگەری لەسەر جوانیشت دەبێت كە زیاتر ئارامیت پێدەبەخشرێ و دڵت خۆشتر دەبێت.
- كاتێك كەسێك گرنگی پێ دەدات، بێگومان ئەو كاتە گرنگی بە خۆت دەدەیت، چونكە دەزانی كەسێكی دیكە هەیە لە چاوەڕوانی هەرچی جوانە لە تۆدایە، بۆیە تۆش هەست بە ئارامی زیاتر دەكەیت وئەمەش وادەكات كە خۆشەویستی جوانترت بكات.
- بزانە ئەو كەسەی گرنگیت پێت دەدات، حەزی بە چییە و دڵی بە چ خۆش دەبێ، ئەو كارانەش لە كاتی قسە كردن و گفتوگۆ بۆت دەردەكەوێ و دواتریش ئەنجامیان بدە.
- بە چاوێكی خۆشەویستانەوە سەیری كەسی بەرامبەرت بكە، وا بكە كە ئەو كەسە لەلای تۆ گرنگترین كەستە و هەر ئەویشت مەبەستە، وا هەست بكە ئەو كەسە تۆی لەلای هەموو كەسێكە و تۆ هەموو دونیای ئەوی، لەو كاتەوە خۆشەویستیت بۆ ئەو كەسە هانت دەدات كە گرنگی زیاتر بە خۆت بدەیت.
- دوور بكەوە لە گرژی و توندی، هەردەم هێمن و ئارام بە، چونكە تا چەند توڕە و گرژ بیت، كاریگەریی لە شێوەی رووخسارت دەكات و بەمەش جوانیت لە دەست دەدەیت.
- كاتێك لەگەڵ كەسی بەرامبەردا وا هەست دەكەیت بۆ ماوەیەكی زۆر دڵت خۆشە، ئەو كاتە ئەنجامەكەی دەزانی كە روخسارت گەشتر و جوانترە لە جاران و هەست دەكەیت كە جوانیت گۆڕاوە و جیاوازە لەگەڵ پێشوودا.
- هەردەم هەستت خۆش بكە، بیر لە لایەنە باشەكانی ژیانت بكەوە و دوور بكەوە لە رەشبینی و خەم و ناخۆشی، تەنانەت ئەگەر خەمیشت هەبوو لەسەر خۆتی سووك بكە و بە قوڕسی وەرمەگرە.
Top