بزانە كەلووەكەت چ پەیامێكی بۆت هەیە

بزانە كەلووەكەت چ پەیامێكی بۆت هەیە
كاوڕ
كەسایەتیت جوانە و رێگە مەدە كەسانی دیكە كاریگەری لە هەستت بكەن، ئەو بیرۆكانەی هەتە خۆتی پێوە ماندوو بكە، ماوەیەك هەست بە دڵتەنگی دەكەیت، ئەوەش كاتییە، بەڵام وریا بە لە ماوەیەكی نزیكدا كەسێك دەیەوێت ناو ژیانت و لێت نزیك بێت.
گا
رەنگە لەبەر ئەو كێشەیەی پێشووت، بۆ ماوەیەك بێزاریت پێوە دیار بێت، بەڵام باشترە بەهێز بیت و ئەوەی رۆیشت لە بیری بكەیت، ئەو كارەی بۆ ئەو كەسە نزیكەت ئەنجامتدا سەركەوتوو بوو، هێواش و لەسەر خۆبە لە بیركردنەوە و بڕیاردان.

دووانە
كاتێك دەتەوێت كارێك بكەیت، سەرەتا جوان بیری لێ بكەوە و مەهێڵە كەسی دیكە ئەزیەتت بدەن، ئەگەر زانیت كەسێك لە دڵت گرانە، چاكترە لێی دوور بكەویتەوە، هەوڵدانت بۆ سەركەوتن لە كارەكانت ئەنجامێكی باشی دەببێت بۆت.

قرژاڵ
ئەو ئاواتەی لە دڵتە وازی لێ مەهێنە و هەمیشە كاری بۆ بكە، ئەو رێگەیەی بڕیوتە لێی پەشیمان مەبۆوە و هەمیشە چاوت لەداهاتوو بێت، رابردووت هیچ سوودی نابێت بۆ ئێستات، كاتێك بیر لە خۆت دەكەیتەوە سەیری باشەكانیشت بكە.

شێر
ماوەیەكە دوو دڵی لە زۆربەی كارەكانت، هەندێ جار وات لێدەكەن كە سارد بیتەوە و هیچ هەنگاوێك نەهاوێژی، بیركردنەوەی داهاتووت ژیرانەیە و هەمیشە لەگەڵ كاری خۆت بە، ئەگەر توانیت ویستت لە كەسێك نزیك بیتەوە سەرەتا هاوڕێی بە.


گوڵەكەنم
خەریكە بەهێواشی كارەكانت بەرەو چاكبوونەوە دەڕوات، لەو ماوەیەی رابردوو زۆربەی هەنگاوەكانت پڕ گرفت بوون، هەوڵبدە لەگەڵ كەسێك نزیك بیت كە جێگەی متمانەت بێت، هەردەم دڵت كراوە بێت كاتێك كەسێكی تازە دەناسی.

تەرازوو
وریای هەنگاوەكانت بە، چونكە ماوەیەكە هەڵەی وا دەكەیت خۆشت بڕوا ناكەیت، ئەو كاتەی پێویستیت بە كەسێكە بە هێمنی تێبەگەیەنە و هاواری بۆی مەبە، لەگەڵ كەسانی ماڵەوەت رەفتارت نەرمتر بكە و ماوە ماوە بێكەوە دانیشن و كارەكانت دوا مەخە.

دووپشك
هەر كێشەیەكت هەبێ، بۆ ماوەیەكی كاتییە و دەڕوات، ئەگەر لەم رەفتارانەی خۆت بەردەوام بیت، رەنگە كێشە بۆ ژیانی تایبەتیت دروست بكەیت، هەر كەسێك تۆی نەویست تۆش ئەوت نەوێت و كارەكانی داهاتووت بەرەو باشتر دەچێت.

كەوان
شێوازی رەفتار و كارەكانت جوانە و مەهێڵە لەم رێرەوەی خۆی تێكبچێت، كاتێك هەنگاوێك بەرەو پێشەوە دەنێت، تووشی گرفت دەبیتەوە و ئەوەش شتێكی ئاساییە، ئەو گرفتانەی نێوان خۆت و كەسی نزیكت چارەسەر دەبن و بەڵام دەبێ هێمن و لەسەر خۆ بیت.


گیسك
هەندێك لە بیرۆكەكانت جێگەی سوودمەندی تۆ دەبن، بۆ ئەو كاتە پێویستیت بە پشووە، لەگەڵ كەسی خۆشەویستت نەرمتر رەفتار بكە، هەوڵبدە كاتەكانت دیاری بكەیت و لە خۆت مەشێوێنە، بڕیارەكانیشت با دوای بیر كردنەوەیەكی قوڵەوە بێت.


گۆزە
هەست دەكەی دڵت تەنگە و زۆر بیر دەكەیتەوە كارەكانت سەر ناگرن، واباشترە دووبارە بەرنامەیان بۆ دابنێ و ئەوەی لە خەیاڵتە بیكە بە راستەقینە و ئەو ماوەیەی داهاتووت ساتە وەختێكی باش دەبێـت بۆت، گەشبین بە بۆ ژیانی تایبەتیت.

نەهەنگ

پەلە مەكە لە هەنگاوەكانت، چونكە هەندێكیان پێویستیان بە كاتە و تۆش دەتەوێ زوو بۆت ببن، ماوەیەكە لەگەڵ كەسێكی نزیكت كێشەت هەیە، هەوڵبدە بە ئارامی راستییەكانی تێیبەگەیەنیت و تا ئەویش پەشیمان بێتەوە، ژیرانە بیر دەكەیتەوە بۆ ژیانی خۆت.
Top