لەم چەند وێنەیەدا دەبینن، كە توانا و بازووی مێروولە چەندە بە هێزە، كە دوای شەڕێكی زۆر لەگەڵ هەزارپێیەك، پاشان مێروولەكە هەزار پێیەكە دەكوژێت و بەرزی دەكاتەوە، ئەو چەند دیمەنانە لەلایەن وێنەگرێكی ئەندەنووسی بە ناوی (فرینكی یۆنگ) لە شاری سامباسی كەنداوی بورنیوی ئەو وڵاتە وێنەیانى گرتووە. زانایان دەڵێن : مێروولە توانای هەڵگرتنی هەر شتێكی هەیە كە (40) جار ئەوەندەی كێشی خۆی بێت، لە كاتێكدا مرۆڤ ئەم هێز و توانایەی نییە.