كاتێك جلێكی نایاب هەڵدەبژێری، وریابە لە دەستنیشانی هەموو ئەو ئێكسسوار و كەرەستانەی لەگەڵ جلەكە پێویست دەبن، ماوە ماوە هەموو كچێك پێویستی بە دەستە جلێكە، مەرجە بزانیت چۆن ئەو دەستە جلە رێكدەكەی، تا لەگەڵ لەش و لارت بگونجێ، مۆدەكانی ئێستای جل و بەرگ، هەر هەموویان پێویستیان بە كەرەستەی دیكە و ئێكسسوار هەیە، بەتایبەت ئەو كەرەستانەی لەگەڵ جلەكە بەكاردەهێندرێن، ئیدی تۆش دەبێ بزانی ئەو كەرەستانە كامەیان سەرەكین و كامەیان لاوەكییە، ئەوەتا پشتێن هەیە بە سەرەكیترین كەرەستە و ئێكسسواری جل و بەرگ دادەنرێ، دەكرێ لەگەڵ هەموو جلێك لە پشت بكرێ و زۆر سەرنجڕاكێش و جوانە، بەتایبەت كاتێك لەگەڵ پانتۆڵی جینز و قوماش، یان لەگەڵ تەنوورە لە پشتی دەكەیت، وێڕای ئەوەی بەشی ناوەڕاستی لەش و لارت توندوتۆڵ دەكات، كە ئەوانەی جەستەیان نەرمە، بە سایەی پشتێنەوە جەستەیان توندتر دیار دەبێت، لە بارەی رەنگی پشتێنەوە، ئەوە بۆ كچان و خانمان دەگەڕێتەوە لەوەی چ رەنگێكی پشتێنەكەیان بە دڵە و پێیان جوانە تا لە پشتیان بكەن.