بزانە كەلووەكەت چ پەیامێكی بۆت هەیە
April 16, 2015
رەنگا و ڕەنگ
ئێستا كاتی ئەوەیە كە بڕیارەكانت لە خۆتەوە بێت، چاوەڕێ كەسی دیكە نەكەیت، هیوای داهاتوو ئەو كارەی رابردووت دەبێت، بە تایبەت ئەگەر دووبارە بیری لێ بكەیتەوە، ژیرانە مامەڵە لەگەڵ كارەكانت بكە و متمانەت بە خۆت بێت.
گا
هەڵەیەكت كرد، ئەوەندە بیر لێ مەكەوە، چونكە داهاتوو بە رابردوو نابەسترێـتەوە، هەمیشە چاوەڕێ بیرۆكەی خۆت بكە و واز لە كەسانی دیكە بێنە، ماوەیەكە هەست بە دڵتەنگی دەكەیت و ئەمەش كاتییە و دەڕوات.
دووانە
رووبەرووی كارەكانت ببەوە و مەهێڵە كەسی دیكە بێتە ناو ژیانت، هەمیشە دڵت كراوە بێت لەبەرامبەر ئەو گرفتانەی دووچارت دەبننەوە، كاتێكی گونجاوە تا ئەو بڕیارەی ماوەیە لە دڵتە ئێستا بیدەیت، هەست دەكەیت كەسێكی بەختت نییە بەڵام وانییە.
قرژاڵ
لەگەڵ كەسێكدا ماوەیەكە دەمەقاڵیتانە، نابێ بەم جۆرە بیر بكەیەوە و چونكە رەنگە هەڵەكە لەلایەن تۆوە بێت،كاتێك دەتەوێت كارێك بكەیت، ئەوەندە باسی مەكە و یەكسەر ئەنجامی بدە، بۆ ماوەیەكی دوورە هەستت جێگیر نییە و باشتر دەبیت.
شێر
لەگەڵ بیرۆكەكانت تارادەیەك كەسایەتیت گونجاندووە، بەڵام ناكرێ بیر و رای كەسانی دیكە فەرامۆش بكەیت، چونكە رەنگە ئەوان بە هەڵە بیرت لێ بكەنەوە، ئاگاداری دەروونت بە و ئەوەندە توڕە مەبە و خۆت بگرە.
گوڵەگەنم
ئاگاداری ژیانی خۆت بە و زۆر لەگەڵ كەسانی دیكەوە تێكەڵ مەبە، تەنیا وەك هاوڕێیەك بن و نهێنییەكانت باس مەكە، چونكە كاتێك نهێنی باس دەكەی دواتر بە خراپە بۆت دەگەڕێتەوە، زیرەك و كارامە بە لە هەڵبژاردنی كارەكانت.
تەرازوو
بیری رابردوو مەكە، چونكە دەبێ داهاتووت جێگیر بكەیت و هەمیشە خۆت بە داهاتوو ببەستەوە، ماوەیەكە بیر و هەستت جێگیر نییە، ئەوە بەهۆی ئەوەیە زۆر بیر دەكەیتەوەو كارەكانت پشتگۆ خستووە، هەوڵبدە لەگەڵ كەسانی دەوروبەت نزیكتر بیت.
دووپشك
رێگای داهاتووت چەندین كار و ئەركی تێدا دەبێ، بەڵام دەبێ زیرەكانە كاریان بۆ بكەیت، هەمیشە دڵ خۆش بە و گەشبین بە، كاتێك بیر لە كارەكانت دەكەیتەوە وادەزانی كە زۆر هیلاك و ماندووی، ئەوەش پەیوەندی بە خۆتەوە هەیە نەوەك كارەكانت.
كەوان
هەندێ جار بیر لە داهاتووت دەكەیتەوە و تووشی بێ ئومێدی دەبیت، بەڵام پێویستە ئەوە بزانی كە داهاتووت گەشە و چونكە ماوەیەكی ناخۆشت بەڕێ كرد، ئێستاش نۆرەی ئەوەیە دڵ خۆش بیت، ئەو كارەی ئێستات سەركەوتنی بۆ دەبێت.
گیسك
شێوازی رەفتارت باشتر بووە و كاتێكت پێویستە تا بیر و هۆشت زیاتر باشتر دەبێت، چونكە ئەو كێشەی رابردوو زۆر ماندووی كردی و بۆیە پێویستت بە پشووە، چونكە دەبێ ئارامیت پێوە دیار بێت كاتێك لە ژیانت بێ ئومیدی و دڵت تەنگە.
گۆزە
گەر دەتەوێ بەسەر كێشەكانت زاڵ بیت، دەبێ ئارام بگریت و بە هێواشی چارەسەری كێشەكانت بدۆزیتەوە، چونكە ماوەیەكە بیر و هەستت جێگیر نییە و شێوازی رەفتارت توندە، چاكترە ئارام بیتەوە و كەسێكی باشت ناسیوە.
نەهەنگ
كارەكانت بە جوانی رێكخستووە و تەنیا ئەوە نەبێ پەیوەندییەكانت لەگەڵ كەسانی نزیكت لەو ئاستە نییە كە خۆت دەتەوێ، چاكترە لەگەڵیان زیاتر نزیك بیتەوە و بەڵام رێگە مەدە كەس بێتە ناو ژیانت، ئەو كەسەی ماوەیەكە لێت نزیكە مەبەستێكی پاكی هەیە بۆت.
