كەنگری بەهاران بخۆ

كەنگری بەهاران بخۆ
لەگەڵ هاتنەوەی وەرزی جوانی بەهار، كۆمەڵێك گیای بەهاری دەركەون، لەوانە : تۆڵكە و كاردی و دۆمبەڵان و كەنگر، هتد. ئەمجارەیان باس لە جۆش و خرۆشی خواردنی كەنگر دەكەین، كە گیایەكی خۆڕسكە و لە زۆربەی شارەكانی كوردستان دەڕوێت، بە تایبەت لە چیای قەرەچوغ و دەشتی قەراج و كەندیناوە بە رێژەیەكی زۆر دەردەكەون، كەنگر ئەو بەشەی دەخورێت دەكەوێتە ژێر زەوی، ئەو بەشەی لە سەرەوەی زەویشە زیاتر دڕكە، دوای ئەوەی بە پیشەقان كەنگر هەڵدەكێنرێت، پاشان چاك دەكرێ بە لێكردنەوەی دڕكەكەی، دواتر ئامادە دەبێ تا بكرێتە خواردن، خانمانی كورد زیاتر كەنگر بە تۆلكە و هێلكە و ساوار لێدەنین، بەڵام زیاتر كەنگر بە هێلكەی مریشكی خۆمانە دەكرێت، خواردنێكی خۆش و بەتامە، هەروەها هەندێكیش حەز بە كەنگر بە ساوار دەكەن، خواردنێكی بەهێزە و پتەوە بە كانزایی باش بۆ تەندروستیی مرۆڤ، تەنانەت لە نێو خەڵك بە گۆشت بەرخ ناسراوە، چونكە ئەگەر كابانێكی باش كەنگرەكە بە جوانی ئامادە بكات، تام گۆشت بەرخی دەبێ.
Top