لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و گەشبوونەوەی گوڵ و گوڵزار، پێویستە لە دیكۆری ماڵتدا، چەندین شت هەبن كە گوزارشت لە جوانی وەرزی بەهار بكەن، یەكێك لەوانە گرنگیدانە بە باخچەی ماڵەكەت، چونكە بەشێكی سەرەكییە لە دیكۆری ماڵت، بۆ ئەوانەی باخچەیان نییە، دەتوانن سەر پەنجەرە یان شوێنێكی بچووكیش بێت بیكەن بە باخچەیەكی بچووك، ئەوەش بە دانانی گوڵ و گوڵدان و مەركانەی جۆراوجۆرە.. هەوڵبدە دیكۆری ماڵەكەت بە باخچەیەكی بچووك رازاوە بكەیت، تەنانەت ئەگەر باخچەكەش دەستكرد بێت.