ئەوانەی دەبنە سەرۆك و دەسەڵاتدار مرۆڤن، ئەوان لە دوای كۆشش و خەبات و ماندووبوون گەیشتوونەتە ئەو پلەیە، رەنگە ئێمە كاتێك سەرۆكێك، یان كەسایەتییەكی دەسەڵاتدار لە شوێنێكی گشتی ببینین، بە سەرنجەوە لێی بڕوانین، وەك ئەوەی پێمان سەیرە كە مرۆڤی سەرۆك و خاوەن دەسەڵات لە شوێنی گشتی بێت، یان رەفتارێكی ئاسایی وەك ژیانی خەڵكی بكات، ئەوانە سەرۆكە بەناوبانگەكانی وڵاتانی جیهانن، كە لە كاتێكدا وێنەیان گیراوە، دوورن لە سیاسەت و كاری خۆیان، بەڵكو هەر یەكە خەریكی وەرزشكردنە، چونكە وەرزش بۆ هەمووانە، ئەوەتا سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما خەریكی یاری تێنسە، سەرۆكی رووسیا ڤیلادیمێر پۆتین حەزی بە یاری جودۆ و كاراتێیە، لە كاتێكدا سەرۆكە گەنجەكەی كۆریای باكوور كیم جۆن، خەریكی نیشانەگرتنەوەیە، لەولاوە فرانسوا هۆڵاندی سەرۆكی فەڕەنسا یاری تۆپی پێ دەكات، لە كۆتاییشدا سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئەبی، خەریكی كەللە تۆپە.