گوارەی رەنگ زیوی

گوارەی رەنگ زیوی
زۆربەی خانمان حەز بە خشڵ و ئێكسسوار دەكەن، تەنانەت هەر یەكەو كۆمەڵێك ئێكسسواری هەمە چەشنیان هەیە، بەڵام هێشتا دڵیان لە جوانی خشڵ و گوارە و ملوانكە تێر نابێ، هەندێك لە ئێكسسوارەكانیش هەردەم بەكار دەهێنن. گوارە بە ئێكسسواری سەرەكی دەناسرێ، چونكە هەردەم لە گوێچكەی خانمانە، بەڵام واباشترە گوارەت بە گوێچكەوە نەبێت كاتێك دەخەویت، چونكە رەنگە بێزارت بكات و لە گوێچەكەت رابچێ. مۆدی گوارەش لەگەڵ هەر وەرزێك شێواز و چەشنێكە، بەهۆی ئەوەی گۆڕانكاری بەسەر ستایلەكانیدا دێت، لەگەڵ بەهاری ئەمساڵ، وا بڕیارە مۆدی گوارەی رەنگ زیوی بێت، واتە لە رەنگی رەساسی و زیویی تۆخ بێت، چونكە ئەو رەنگە سەرنجڕاكێش و ناسكە لە گوارەدا.
Top