بچووكترین دەمانچە

بچووكترین دەمانچە
لە سەدەی نۆزدەهەمدا، گرنگییان بە چەك و دەمانچەی بچووك دەدا، چونكە ئەو كاتە شەڕ و جەنگی ناوخۆیی هەبوو، بەتایبەت لە وڵاتانی ئەوروپا تا بتوانن بەو چەكانەوە پارێزگاری لە خۆیان بكەن، بەتایبەت ئافرەتان، كە دەیانتوانی ئەو چەكە لەناو جانتاكانیان هەڵبگرن و كەسیش پێی نەزانێت. ئەو دەمانچەیە بە بچووكترین چەك دادەنرێ، كە تەنیا (5) سەنتیمەتر درێژە و كێشی (220) گرامە، ئەو دەمانچەیە بە (باڵندە بچووكەكە) ناسراوە، دەتوانی لە نێو لەپی دەستتەوە ونی بكەیت، گوللەكەشی نزیكەی (10) مەتر دەڕوات و ئەگەر لە نزیكەوە بەر كەسێك بكەوێت، راستەوخۆ دەیكوژێت، تا ئێستا ئەو چەكە بچووكە ماوە، نرخیشی دەگاتە (4000) دۆلاری ئەمریكی.
Top