پێڵاوەكەت بەپێی رەنگ و پێوانە هەڵبژێرە
March 26, 2015
رەنگا و ڕەنگ
كاتێك پانتۆڵێكی جینز، یان قوماش لەبەر دەكەیت، دەبێ رەچاوی خوارەوەی پانتۆڵەكەت بكەیت، واتە ئەگەر خوارەوەی پانتۆڵەكەت تەسك بوو، وا چاكە پێڵاوێكی گەورە لە پێ بكەیت، پێچەوانەی ئەوەش راستە، ئەگەر خوارەوەی پانتۆڵەكەت گەورە بوو، پێڵاوێكی بچووك لە پێ بكە. لە بارەی رەنگی پێڵاو و جل و بەرگەوە، دەبێ رەچاوی ئەو لایەنە بكەیت، كە ئەوەش بەپێی خواستی خۆت دەوەستێ، هەندێ لە كچان حەز دەكەن رەنگی پێڵاو و جلیان جیاواز بێت، یان لەگەڵ رەنگی جانتا و ئێكسسواردا هاوڕەنگی دەكەن، بەڵام چاكترە رەنگی پێڵاو لەگەڵ رەنگی جل و بەرگدا لە دوو رەنگی جیاواز بن. لە بیریش مەكە هەمیشە پێڵاوی پێوانەی خۆت لەپێ بكە، چونكە كاتێك پێوانەی پێڵاوەكەت گەورەتر دەبێت لە پێوانەی پێ، دەبێتە هۆی ناوازەیی و نەشیاوی لە هەڵبژاردنتدا، هەروەها ئەگەر تەسكیش بێت، ناڕەحەتت دەكات و بێزار دەبیت.
