ئەلیسا حەزی بە منداڵە !

ئەلیسا حەزی بە منداڵە !
دوای ئەوەی ئەلیسا قسەیەكی كرد و لەسەری بوو بە هەڵایەكی گەورە، دواتر بە ناچاری قسەكەی راست كردەوە، كە گوتبووی : حەزم بە منداڵە و بەبێ ئەوەی هاوسەرگیریش بكەم ! پاش ئەوەی قسە و باسێكی زۆری لەسەر كۆبووە، ئەویش قسەكەی چاككردەوە و گوتی : من مەبەستم ئەوە بوو ئەگەر ریسای ئایینی و یاسا رێگە بدات، منیش بیرۆكەكەم پێ باشە، بەڵام لە ناو ئایینی كریستیاندا رێگە نادرێت كچە عازەبێك منداڵی هەبێ، یان ناكرێ ئافرەتێك منداڵی هەبێ بەبێ ئەوەی هاوسەرگیری كردبێت، كەچی پێم خۆشە منداڵێكم هەبێت و بە (ماما) بانگم بكات، ئەوەشی نەشاردەوە كە ئێستا حەزی بە هاوسەرگیرییە، زیاتریش مەبەستی منداڵێكی هەبێت و بە دەستی خۆی پەروەردەی بكات، هەروەها ئەوەشی گوت : كە نایەوێ شوو بە پیاوی هونەرمەند بكات و كەسێكی سادەی دەوێت !
Top