خۆت ماكیاژی بەهاری بكە
March 11, 2015
رەنگا و ڕەنگ
- تا دەتوانی لە كرێمی سەرەكی (ئەساس) دوور بكەرەوە، لە جیاتی ئەوە بۆ دەم و چاوت كرێمی تەڕ بەكاربهێنە.
- دوور بەكەوە لە كرێمی چەور، ئەو كرێمانەی لە سەریان نووسراوە كە پێكهاتەی چەوری چەندە، ئەگەر زانیت زۆرە وازی لێ بهێنە و كرێمی كەم چەور بەكار بهێنە.
- ئەگەر كرێمی ئەساسیشت لە دەم و چاوت دا، پاشان پۆدرەی وشكی بەسەردا بكە، تا زۆر دیار نەبێت.
- هەوڵبدە هەردەم كرێمی ئەساس لە ژێر چاوەكانت نەبێت، چونكە لەگەڵ رووناكی تیشكی هەتاوی بەهاردا، جیاوازی دروست دەبێت، بەمەش ماكیاژەكەت تێكدەچێت.
- ماسكارەی دژەئاو بەكاربهێنە، چونكە لەم ماوەیە ئارەقە دەكەیت و ئەمەش هۆكارێكە بۆ تێكدانی ماكیاژت.
- رەنگی كاڵ بۆ ژێر چاوەكانت بەكاربهێنە، كە رەنگی كراوە زیاتر خۆی لەگەڵ رەنگی پێست دەگونجێنێت.
- وا چاكە بۆیەی لێو بەكاربهێنێت لە جیاتی سووراوی لێو.
