ماكیاژ كچان دەكاتە شاجوان

ماكیاژ كچان دەكاتە شاجوان
هەندێ جار روخساری كچان بە ماكیاژ و بۆیە و دەرمان تەواو دەگۆڕێت، هەر بۆیە دەڵێن: جوانی كچ لەو كاتەیە كە ماكیاژی بە سەر و چاویەوە نابێت، بەڵگەش بۆ ئەو قسەیە كاری ئەو پسپۆرە رووسییەیە بە جۆرێك ماكیاژ بۆ خانمان دەكات، هەرگیز نەیناسیتەوە! (ڤادیم ئەندرێڤ) دەتوانێ تەنیا بە ماكیاژ شێوەی كچێك بە تەواوی بگۆڕێت، تەنانەت ئەوەندە كچەكە جوان دەكات، كەس بڕوا ناكات ئەو كچە خۆی بێت و تەنیا بە ماكیاژ كردنێك وای لێ بێت، ئەوەتا چەندین كچی ئاسایی تەنیا بە ماكیاژێك كردۆتە شاجوانێك، ئەگەر ئەو كچانە دوای ماكیاژی ئەو پسپۆڕە بەشداری لە پێشبڕكێیكانی شاجوانی بكەن، رەنگە نازناوێك بەدەستبهێنن. پسپۆڕانی جوانكاری و ماكیاژ هەمیشە هەوڵدەدەن مۆدی وا لە كارەكانیان بدۆزنەوە، كە جێگەی سەرنجی هەمووان بێت
Top