چۆن كێشەكانت لەگەڵ هاوسەرەكەت چارە دەكەیت؟

چۆن كێشەكانت لەگەڵ هاوسەرەكەت چارە دەكەیت؟
بە هەر رێگەیەك هاوسەرەكەت هەڵبژاردووە، بە خۆشەویستی بێت، یان بە رێككەوت، دەبێ پارێزگاری لە پەیوەندیی هاوسەریی نێوانتان بكەن، چونكە دەگوترێ: خۆشەویستی لە دوای هاوسەرگیری دەست پێدەكات، بەڵام ئەوە دەكەوێتە ئەستۆی هەردوولا كە تا چەند دەتوانن كێشە و گرفتیان لەگەڵ هاوسەردا چارە بكەن، دەتوانن سوود لەم چەند زانیارییەی خوارەوە وەربگرن تا بتوانن كێشەكانتان لەگەڵ هاوسەر چارەسەر بكەن:
- گوێ لە یەكتر بگرن: هەندێ جار كێشەیەكی سادە هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی گوێ لە یەكتر ناگرن، كێشەكە گەورە دەبێت و چارەسەری نابێ، بۆیە دەبێ گوێ لە گلەیی و قسەی یەكتر بگرن.
- رێز لە هەستی یەكتر: گرنگترین شت ئەوەیە لە نێوان هاوسەراندا، كە رێز لە هەست و خواستی یەكتر بگرن و بتوانن چۆن لە یەكتر تێبگەن.
- یەكەمین گرنگیت بێت: هەوڵبدە هەردەم هاوسەركەت یەكەمین و گرنگترین بێت لەلات، لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكاندا دایبنێ.
- هەستی خۆشەویستی: وا چاكە زوو زوو هەست و دڵتان بۆ یەكتر بكەنەوە و خۆشەویستی بۆ یەكتر دەرببڕن.
- سڵاوی بەیانیان گرنگە و شەوشادی شەوانەش جێگەی بەختەوەری دەبێتن و كێشەكان سووك دەكات.
- لە كاتی كێشە و گرفتدا، هەوڵبدەن یەكێكتان ئارام بێت كە ئەوەی دیكە تووڕە بێت.
Top