ئایس كرێمی زێڕ نۆش بكە!

ئایس كرێمی زێڕ نۆش بكە!
زانیومانە زێڕ بۆ جوانی و خشل و كەرەستەی ئافرەتان بەكاردەهێندرێ، یان وەك ماددەیەكی گرانبەها بۆ ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و ئابووری بەكاردەهێندرێت، كەچی بەم دواییە دەركەوتووە دەتوانی زێڕ بخۆیت! لە وڵاتی ئیمارات و لە شاری دوبەی لەلایەن قاوەخانەیەكی ئەو شارە بە ناوی (سكۆپی كافی)، بە جۆرێك توانیویانە سوود لە زێڕی عەیار (23) وەربگرن و لەسەر ئایس كرێمی دابنێن، هەروەها دەتوانی لەگەڵ خواردنی ئایس كرێمەكەدا، زێڕەكەی سەرەوەی ئایس كرێمەكەش نۆش بكەیت و بەبێ ئەوەی زیانی تەندرووستی هەبێت، نرخی ئەو ئایس كرێمە دەگاتە (800) دۆلاری ئەمریكی، جێگەی باسە زۆربەی گەشتیاران كاتێك سەردانی ئەو شوێنە دەكەن، ئایس كرێمی لە زێڕ نۆش دەكەن.
Top