كیم كارداشیان: لە پشتێن و قایش بێزارم!

كیم كارداشیان: لە پشتێن و  قایش بێزارم!
كچانی ئەكتەر و ناودارانی جیهانی، هەریەكە ستایل و شێوازێكی خۆی هەیە لە پۆشینی جل و بەرگ، زۆربەیان جلی وا لەبەر دەكەن بۆ سەرنجی دەوروبەر و خەڵك، هەروەها تا چاوی كامێراكانیش هەردەم لەسەریان بن و وێنەیان بگرن و بڵاوی بكەنەوە. كیم كارداشیان، یەكێكە لەو كچە نمایشكارە بەناوبانگەی ئەمریكا، جوانی ئەو كچە لە لەش و لاریدایە، كە جەستەیەكی پڕ و بەهێزی هەیە، تەنانەت وەك كچە ناودارەكانی دیكە، بڕوای بە خۆ لاواز كردنەوە نییە، بەڵكو بە چەندین پشتێن و قایشی جۆراوجۆر، جەستەی دەشارێتەوە، لە یەكێك لە قسەكانی دەڵێت: هەندێ جار بەهۆی ئەو پشتێن و قایشانە ئەوەندە بێزار دەبم، كە هەموو گیانم دەبێتە ئاو و ئارەقە، بەڵام ناچارم و راهاتووم لەو كارە، چونكە بەم جۆرە دەتوانم جەستەم جوانتر و شیاوتر دەربخەم.
Top