ماكیاژی كچانی زانكۆ
March 3, 2015
رەنگا و ڕەنگ
- پاك راگرتنی پێست: سەرەتا بەیانییان دەم و چاوت بە ئاوی شلەتێن بشۆ، پاشان بە جوانی وشكی بكەرەوە تا ئاسەواری ماكیاژی رۆژی پێشووی پێوە نامێنێت، پاشان (10) خولەك بوەستە ئینجا دەست بە ماكیاژ بكە.
- پاشان دەست بە كۆنسیلەر بكە، وەك دەزانین دوو جۆرە كۆنسیلەر هەن، یەكێكیان توندە و ئەوەی دیكەش شل، وا چاكە بەیانیان كونسیلەری شل بەكاربهێنیت، چونكە تا دەچێتە ناو خانەكانی پێستی دەوروبەری چاو جێگیر دەبێت.
- كرێمی ئەساس : پاشان كرێمی سەرەكی (ئەساس) لە هەموو دەم و چاوت و ملیشت بدە، تا یەك رەنگ بێت، واچاكە كرێمی ئەساسی شل بەكاربهێنی تا بە شێوەیەكی سرووشتی خۆی نیشان بدات.
- دواتر نۆرەی (پۆدرە) دێت، دەبێ بەیانیان پۆدرەی توند بەكاربهێنی، تا بە شێوازێكی تێكەڵ لەگەڵ رەنگی پێستدا خۆی بگونجێنێت.
- ماسكارە : گرنگە دوای ئەو هەنگاوانەی سەرەوە، ماسكارە بكەی، تەنانەت ئەگەر ماسكارەكەت لە رەنگی رەش یان قاوەیی بێت، هەوڵبدە كە ماسكارەكە لە برژانگی سەرەوە و خوارەوە بە جارێك لێبدە و تا جیاواز دەرنەكەون.
- كاتێك ئەو كۆمەڵە هەنگاوەت كرد، خۆ دەبێ كوڵمەكانیشت بە رەنگێكی جوان بڕازێنەوە، بۆیە رەنگی بێجی، یان پەمەیی كاڵ لە كوڵمەكانت بدە تا سەرنجڕاكێشتر بیت.
- لە دوا هەنگاودا رەنگێك بۆ لێوت هەڵبژێرە تا ئەویش وەك بەشەكانی دیكەی دەم و چاو لە ماكیاژدا بێبەش نەبێت.
