لەلات ئاسایی بێت ئەگەر رۆژێك ویستت گەشتێكی ژێر دەریا بكەیت و لەوێشەوە چێشخانەیەك ببینی و ژەمە خواردنێكی لێ نۆش بكەیت، لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتی چین شارێك هەیە بە ناوی (تیانجین هاشینگ)، لەو شارەدا دەریایەك هەیە، چینییەكان، توانیویانە چێشخانەیەك لە ژێر ئەو دەریایە دروست بكەن، چێشتخانەكە ناوی (ئەكواریم)ە، وەك حەوزی ماسی وایە، بەڵام پێچەوانە، واتە خەڵكەكە لە نێو حەوزێكی شووشەی گەورەدان و ماسییەكانیش لە دەوروبەری حەوزەكە دێن و دەچن، لەم چێشتخانەیە بە ئارەزووی خۆت دەتوانی ئەو ماسییەی لەبەرچاوت بێت، هەمان ئەو ماسییەت بۆ راو بكەن و بۆت ئامادە بكەن.