ملوانكەی گەورە هەڵبژێرە

ملوانكەی گەورە هەڵبژێرە
بەرەو وەرزی بەهار بەڕێ دەكەوین، ئیدی لەو وەرزەدا باو باوی ئێكسسوار و خشڵی گەورەیە، چونكە ئەو جلانەی لە زستاندا لەبەر دەكران، لەو وەرزەدا تەنكتر دەبێتەوە و بەمەش ئێكسسوارەكان زیاتر وەدەردەكەون. هەر بۆیە لە ئێستاوە خۆت لەگەڵ ئێكسسواری گەورە و قاش كراوە رابهێنە، بەتایبەت بۆ ملوانكە، كە بەشێكی زۆری بەرۆكت دادپۆشێ، جاران ملوانكە ورد و كورت بوو، لە مۆدی ئەو ساڵدا زیاتر بایەخیان بە ملوانكەی گەورە و درێژ داوە، چونكە پسپۆڕان دەڵێن : راستە كاتێك ملوانكە كورت و بچووك دەبێ، زیاتر دەردەكەوێ، هەروەها كچان و خانمان بێزار دەكات، ئەگەر ملوانكەكەت گەورە و قاشەكانیشی كراوە بن، ئەوە زیاتر بەرچاو و جوانتر دەبن، شێوازی رەنگیشی بەندە بە خواستی ئەو خانمەی هەڵیدەبژێرێت، بەڵام ئەو رەنگەی شایستەیە بۆ ملوانكە، رەنگی زیوی و رەساسییە، ئەگەرچی رەنگی ئەڵماسیش لە رەساسی نزیكە، بەڵام ئێستا زۆربەی ملوانكەكانی لە ئەڵماس، رەنگی رەساسی بە بەرهەمەكانیان دەدەن.
Top