لەگەڵ كۆتایی وەرزی زستان و سەرەتای وەرزی بەهار، دۆمبەڵان پێدەگات، وەك گیایەكی خۆڕسك لە بنار و كێو و قەدی چیا و گردەوە دەڕوێت، دۆمبەڵان بەتامە و خۆشەویستە لەلای خەڵك، تەنانەت زۆرێك لە خەڵك رۆژانە دەچنە دۆمبەڵان كردن، ئەوەی بەخت یاوەری بێت، دەستی دەكەوێت، رەگی دۆمبەڵان لە نێو زەویدا وەك پۆدرەیەكی سپی وایە، زیاتر لە نێوان مانگی 2 و 3 پێدەگات، شێوەی دۆمبەڵان وەك پەتاتە وایە، بەڵام لە تامدا وەك گۆشت وایە، كە دەتوانی دۆمبەڵان بە خاوی بخۆی یان لەسەر ئاگر ببرژێنرێت، هەروەها دەتوانی بیكۆڵێنی، هەندێ كەسیش حەز دەكەن وەك تكە بیبرژێنن. نرخی دۆمبەڵان گرانە و تەنانەت لە پەنجەكان كیلۆی بە (روبعە) دینارێك بوو، ئێستاش لە نێوان (20 تا 25) هەزار دینارە، بەوە دەزانی لەو شوێنە دۆمبەڵان هەیە، كە دۆمبەڵان لە ژێر زەوی هەبوو، سەرەوەی خۆڵەكەی سەر خۆی، هەڵدەداتەوە و شەقی دەكات، هەندێ جاریش ئەگەر لە ژێر بەردیش بێت بەردەكە لادەدات بەهۆی بەهێزی قەدی گیایەكەی، لە كوردستان زیاتر لە ناوچەی قەراج تا دەگەیتە بناری چیای قەرەچوغی شاری هەولێر دۆمبەڵان لەم ناوچانە هەیە، ماوەتەوە بڵێین، تا ئێستا نەیاتوانیوە دۆمبەڵان بچینن، چونكە كەس نازانێ چۆن دەڕوێت و دەبێت.