چۆن لەش و لارت لەگەڵ جلت دەگونجێنیت
February 18, 2015
رەنگا و ڕەنگ
- جل و بەرگ بە پێ پێوانەی خۆت لەبەر بكە، بۆ نموونە كاتێك جلێكی گەورەتر لە قەبارەی خۆت لەبەر دەكەیت، ئیدی هەرچەند لەش و لارت جوان بێت، سوودی نابێت، یان ئەگەر جلەكەش زۆر تەسك بێ، جەستەت قەڵەوتر دەردەكەوێت.
- ئەگەر پانتۆڵ و جێنزت لەبەر كرد، با لە رەنگی رەش و نیللی بێت، چونكە ئەو دوو رەنگە جەستەت باریكتر نیشان دەدەن، بە پێچەوانەی رەنگەكانی دیكە كە گەورەترت پیشان دەدەن.
- سەبارەت نەخش لە نێو جلەوە، باشترە ئەو نەخشانە هەڵبژێریت كە بە ستوونی كێشراون لەسەر جلەكە، چونكە شێوەی جەستەت درێژتر و باریكتر نیشان دەدەن، بەپێچەوانەی نەخشی هێڵی پان، كە ئەوانە جەستەت گەورەترت نیشان دەدەن.
- پێڵاوی پاژنە بەرز لە پێ بكە، ئەگەر تەنانەت بەرزییەكەی كەمێكیش بێت، چونكە زیاتر جەستەت دەردەخات.
