دەگوترێ جوانی هەم بەخشینێكە و هەم بەڵایەكە بۆ خانمان، بەڵام بۆ ئەو كچە ئەكتەر شۆخ و شەنگە، بۆتە جێگەی خۆشی و سەركەوتنی، (نینا دۆبراڤ) ئەو ئەكتەرە بولگارییەیە، كە پێشتر كاری نمایشكاری جل و بەرگی كردووە و دواتر رووی لە نواندن كرد. ئەو خانمە ئەكتەرە لە وڵاتی كەنەدا گەورە بووە و ئێستاش یەكێكە لە ئەكتەرە جوانەكانی بواری فیلم، تەنانەت ئەمساڵ نازناوی سەرنجڕاكێشترین و جوانترین ئافرەتی بەركەوت. نینا بەشداری لە چەندین فیلمی بەناوبانگی كەنەدی كردووە، سەبارەت بە خۆیشی دەڵێت: جوانیم هەندێ جار بۆتە مایەی خۆشی و هەندێك جاریش بێزارم دەكات، لەوەی داواكاری زۆرم بۆ دێت، منیش نازانم كامەیان هەڵبژێرم، بۆیە داوام وایە كە تەنیا سەیری جوانی ئافرەت نەكرێت، بەڵكو لە دڵ و هەست و رۆحیشەوە گرنگی پێبدرێت.