كچێكی ئەمریكی ناوی (یاسمین ئەلب)ـە، لە منداڵییەوە بەڵێنی بە خۆی دابوو، ئەگەر تا تەمەنی (40) ساڵی شوونەكات، ئەوكات شوو بە خۆی بكات! رۆژگار رۆیشت تەمەنی گەیشتە (40) ساڵ و كەسێكی وا نەبوو بە دڵی خۆی بێت، بۆیە ئەویش بەڵێنەكەی خۆی بەجێ گەیاند و شووی بە خۆی كرد! لە ئاهەنگێكی تایبەتدا بە ئامادەبوونی هاوڕێ و دۆست و نزیكی خۆی، خۆی كرد بە بووك و زاواش نەبوو، كچەكە خۆی هەم بووك و هەمیش زاوا بوو، هەردوو رۆڵی بینی، كاتێك پێشوازی لە بووك دەكرد بە رۆڵی زاوا، دواتریش خۆی دەكات بووك و چاوەڕوانی زاوا دەكات كە هەر خۆی بوو! ئاهەنگەكە وەك ئاهەنگێكی هاوسەری وابوو، هەموو كارێكی بۆ كردبوو لە میوزیك و رێوڕەسمی ئاهەنگ، تەنیا ئەوە نەبێ كە كاكی زاوا نەبوو، هەر خۆی بووك و زاواش بوو، بەمەش بەڵێنەكەی هێنایە دی و شووی بە خۆی كرد.