وێنە و تابلۆی چوار دیمەن!

وێنە و تابلۆی چوار دیمەن!
وەك دەزانین وێنە و تابلۆكان لە یەك لاوە تەماشا دەكرێن، واتە تەنیا وێنەیەكە و ئیدی دەبێ سەرنجی بدەیت و بزانی مانای چییە، بەڵام وادیارە وێنەكێشێكی پۆلەندی كاری زیاتری لەلایە و دەیەوێ گۆڕانكاری بەسەر سەیركردنی وێنەیەكی تابلۆدا بهێنێت.(جاسیك یاریكا) ئەو هونەرمەندە پۆڵەندییەی دەیەوێ تابلۆیەك دروستبكات بە هەموو لایەكەوە سەیر بكرێت، هەر خۆیشی ناوی ناوە (تابلۆ و وێنەی چوار لا) و دەتوانی هەر چوار لای وێنەكەش سەیر بكەیت، كە هەر دیوێكی مانایەك دەبەخشێ و یەك تابلۆیشە، تەنیا لەسەر تۆ ئەوەیە كە وێنەكە بە (90) پلە وەربگێڕی و ئیدی وێنەیەكی دیكە دەكەوێتە پێش چاوت و شاكارێكی دیكە دەبینی لەناو هەمان وێنەدا.
Top