لە نێو كوردیشدا كۆمەڵێك بەهرەمەند هەن، هەندێك كاری جوان و سەیر دەكەن، هەندێكیش بیانووی نەبوونی كەرەستە و كەلوپەلیان هەیە، تا كارێك بكەن، وەك لە پێشوودا كە لەلایەن گەنجێكی كوردەوە فڕۆكەیەك دروستكرابوو، لە شاری هەولێر توانییان ئۆتۆمبێلێكی بچووكیش دروست بكەن، كە وەك نموونەیەك دروستكراوە و لە شێوەی جێبی كۆن دەچیت و شوێنی دوو كەسی تیا دەبێتەوە و بە ماشینێكی ماتۆرسكێل كار دەكات، كە ئوتۆمبێلێكی خنجیلانەیە و جوانە. ئەگەر بتوانن كەرەستەی تایبەت و كەلوپەلی پێویستیان هەبێت، دەتوانن كاری باشترە لەوە بكەن. ئۆتۆمبێلەكە رەنگی زێڕینی هەیە و بە جوانی و پوختی دروستكراوە، تەنانەت ئێستا ئامادەیە بۆ رۆیشتن و دەتوانێت لەسەر شۆستە و شەقامەكانی كوردستان بسووڕێتەوە.