فێڵیكی جادوویی بۆ بچووكردنەوەی قەبارەی لووت

فێڵیكی جادوویی بۆ بچووكردنەوەی قەبارەی لووت
هەمیشە شێوەی روخسار بە مكیاژ دەگورێت، ئێستا یاری پێكردنی رەنگەكان بۆ دەردەكەوێت كە توانایەكەی بەهێزی هەیە بۆ گۆرێنی روخسار، ئاشكرایە كە مكیاژ بۆ جوان كردن یان شاردنەوەی تێكچوونی پێست بەكاردێت، هەر ئەو جۆرە مكیاژە دەتوانێت بەكاری بێنیت بۆ بچووكردنەوەی لووتیكی قەبارە گەورە بۆ لووتێكی ئاسایی.
1- سەرەتا دەوروبەری لووتت بە كرێمێكی تۆخت تر لە رەنگی پێستی خۆت چەور دەكەی دوای ئەوە كریمەكە بەش ئەكەی بەسەر لووت بەتایبەتی سەری لووت، دواتر تۆزی پۆدرە دەهێنیت كە رەنگی لەگەڵ رەنگی روخسارت گونجاوە بەتەواوی لە روخسارت دەدەی تا هەمووی دەبێتە یەك رەنگ.
2- مكیاژی چاوەكان و لێوەكانت رەنگی كاڵ نەبن پێوستە رەنگانێك بە جۆرێك بن بەتەواوی سەرنج راكێش و تۆخ بێت. بۆئەوەی سەرنج لەسەر لووت دووربخاتەوە .
3- پۆدرەی روومەت كە (خدودی) پێدەگوتری رەنگی سور بەكاربێنە و كاتی لەسەر كوڵمەكانت پەرتی ئەكەی تۆزێك بەشێوەی پانتایی بڵاوی بكەوە بەو جۆرە قەبارەی لووت لەسەر روخسارت بچووكتر دیار دەكەوێت.
4- گرینگیەكی تایبەت بە بەرژانگەكانت بدە و مەسكارە بەكاربێنە، بۆ ئەوەی چاوەكانت گەورە دیاركەون ئاگاداربە بۆپشتی چاو سەر بەرژانگەكان رەنگی رەش یاخود رەنگی تۆخ بەكاربێنە بۆ ئەوەی جوانی تایبەت بەبخشیت و چاوەكانت بەسەر لووت زاڵ بێت.


سەرچاوە/thqafawe3lom
Top