چۆن رەنگ بۆ ماكیاژەكەت هەڵدەبژێری
January 11, 2015
رەنگا و ڕەنگ
گرنترین شت لە ماكیاژدا چۆنیەتی هەڵبژاردنی رەنگەكانە، لێرەدا چەند زانیارییەك روون دەكەینەوە دەربارەی رەنگی پێست و رەنگی ماكیاژ كە لەگەڵ یەكتر دەگونجێن و جوان دەبن :
- ئەگەر رەنگی پێست سپی بێت و رەنگی پرچیشت رەش بوو، واچاكە كرێمی سەرەكی ئەساس لە رەنگی بێجی بێت و هەروەها رەنگی لاینەر و ماسكاراش رەش بێت، هەروەها رەنگی پشتەچاویش رەساسی و سپی و قاوەیی بێت.
- بۆ ئەو كچانەی گەنم رەنگن، واباشە رەنگی نیوە بێجی بێت بۆ ماكیاژی سەرەكی، هەروەها رەنگی پەمەیی بۆ كولەكانت بێت، یان دەتوانی روومەتەكانت بە رەنگی گوڵ رازاوە بكەی، بۆ رەنگی لاینەری پشتەچاو و ماسكارە دەبێ رەنگی رەش لێبدەی.
ئەسمەرانیش، كە بە خوێن شیرین ناسراون، بە تایبەت ئەوانەی رەنگی پرچیان رەشە، دەبێ رەنگی هێمن بەكاربهێنن لەگەڵ رەنگی كرێمی سەرەكی (ئەساس)، واباشە رەنگی لێو لە سووری تۆخ بێت و روومەتەكانیش لە رەنگی پەمەیی گوڵی كراوە بێت، هەروەها رەنگی پشتەچاویش نێوان رەساسی و سپی بێت.
