وەك لە بواری پزیشكی دەگوترێت: هێلكە بخۆ بەڵام زۆر نا، واباشە كە سپێنەی هێلكە بخۆی نەوەك زەردێنەكە. بەڵام ئەو پیاوە چینییە گوێ بە قسانە نادات و حەز و خولیای تەنیا بۆ هێلكەیە، بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵ، پیاوێكی چینی بە ناوی (بانیی شۆنگ) كە لە ناوچەی هۆنانی چینی دەژی، توانی لە ماوەی (40) خوولەكەدا زۆرترین هێلكەی كوڵاو بخوات، وەك لە وێنەكەدا دەبینن چۆن جلی سووری سانتا كلۆزی لەبەر كردووە هەر لەو ماوەیەدا نزیكەی (160) هێلكەی نۆش كرد.