بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی تازەی زایینی، چەندین نمایش و كاری جوان دەكرێت، هەر ئەوە نییە كە دار و بار و شارەكانی جیهان دەڕازێننەوە، بەڵكو وادیارە ئەو كارە گەیشتۆتە ئەوەی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤیش بۆ ئەو كارە تەرخان بكەن، لە تازەترین كارەكانی وێنەگر و داهێنەر (ستیڤان گارستاد) ئەوەیە كە چۆن بتوانێت سوود لە ریش و سمێڵی پیاوان ببینێت بۆ ئەوەی لە رۆژی كریسمیسدا بە جوانترین شێوە دیار بێت. ئەوەتا ئەو داهێنەرە كۆمەڵێك پیاوی ریش درێژی هێناوە، هەندێكی خۆیان ریشیان درێژە و هەندێكیش ریشی دەستكردی بۆ داناون ! ئەو بەهرەمەندە هەڵساوە بە رازاندنەوەی ریشی ئەو كۆمەڵە پیاوە تا لە رۆژی سەری ساڵدا نمایشێكی بچووك لەسەر ریشی پیاوان ئامادە بكات، بەمەش دەبێتە یەكەمین نمایشی سەر ریشی پیاوان كە لە رۆژی یەكەمی ساڵی تازەدا نمایش دەكرێت.