پێڵاوی لوتكە جوانی بووكەخان

پێڵاوی لوتكە جوانی بووكەخان
ئەو كاتەی كچێك بەرەو رۆژی زەماوەندەكەی دەچێت و رۆژی ئاهەنگی هاوسەری نزیك دەبێتەوە، ئەوەندە دوو دڵ دەبن، هەندێ جار لە بیریشیان دەچێت كارەكانیان چۆن بكەن ! واچاكە كچان بەر لە كاتی زەماوەندیان، هێمن و لەسەر خۆ بن، تا بە جوانی كارەكانیان بەڕێ بكەن، چونكە لەم ماوەیە دەبێ جوانترین كەرەستە و جل و ئێكسسوار هەڵبژێرن، تا لە رۆژی ئاهەنگدا وەك شاجوانێك دەربكەون نەك تەنیا وەك بووك ! بەڵام دەبێ بە وریایی جل و بەرگ و كەرەستەت هەڵبژێریت، بە تایبەت كاتێك كچان لەگەڵ دەستە خوشك و كەسانی نزیكی خۆی دەچێتە بازاڕ تا شت بۆ خۆی بكرێ، لەو كاتە هیچی بە دڵ نابێت لەو هەموو كۆمەڵەیە كەرەستەیە، پێڵاوی خانمی بووك، یەكێكە لە كەرەستە گرنگەكان بۆ رۆژی ئاهەنگ. ئەو كۆمەڵە پێڵاوە چەند نموونەیەكی هەڵبژێردراون، كچانیش دەتوانن یەكێك لەو پێڵاوانە دەست نیشان بكەن و شێوەی لە خەیاڵیان دابنێن و كاتێك دەچیتە بازاڕ و شت كڕین، ئەو شێوازە هەڵبژێرە كە لە خەیاڵتە و بەبێ دوو دڵی و ماندوو بوون.
Top