ئەم رێگایە تاقی بكەوە بۆ وەستاندنی رووتاندنەوەی قژ
December 29, 2014
رەنگا و ڕەنگ
زۆرجار هەڵوەرینی قژ بەهۆی تێكچوونی هۆرمۆنەكان دروست دەبێت كاتێك باردۆخی دەروونی ناجیگر دەبێت و یاخود بەهۆی كەموكوڕی لەخواردن و ڤیتامینەكان. بۆیە ئەم رێگایە باشترین چارەسەرە بۆ بەخشێنەوەی هێز بە تاڵە مووەكانی سەر،لەرێگای بەكارهێنانی هێلكە بۆ چارەسەر كردنی وەستانی درێژ بوونی قژ و هەڵەوەرینی بەكاردێت بەپرۆتینی سروشتی ناسراوە، یەك یان دوو هێلكە بەگوێرەی درێژی قژەكە، لە پێستی سەر دەدرێت و تاڵە مووەكانی قژی بەتەواوی پێ چەوردەكرێت و بۆ ماوەی 30 خولەك دواتر دەشەوریت بە ئاوێكی شلتین و شامبو دەشورێت.
ئەم چارەسەرە هەفتەی جارێك یان دووجار بەكاردەهێنرێت. یاخود دەتوانرێت هێلكەیەك كەوچكێك زەیتی زەیتون لەگەڵ هێلكە تێكەڵ بكرێت و لە پێستی سەر بدرێت و ماوەی 10 خوولەك مساج بۆ پێستەكە بكرێت و دواتر بەهەمان شێوە بشۆریت ئەنجامدانی ئەم چارەسەر تەنها لە هەفتەی جارێك بەسە.
