نەهێنی ترێ بزانە بۆ پارێزگاری كردن لە جوانیت
December 27, 2014
رەنگا و ڕەنگ
1- بۆ پاكردنەوەی پێست، ترێ سەرچاویەكی دەوڵەمەندی دژە ئۆكسیدە، یارمەتی دەرە بۆ پاكردنەوەی بەشێوەیەكی كارلێكی هەوڵدەدات بۆ لابردنی هەوكردنەكانی ژێر پێست، چەند دنكە ترێەك بەكاربێنە رۆخسارت تەنها لە ماوەی 10 خوولەك دواتر بەئاوی شلتین بیشۆ دەبێتە هاوكارێكی سەرەكی بۆ لابردنی زیبكە.
2- بۆ لابردنی ووشك بوونەوەی پێست. ترێ بە رێژیەكی زۆرباش ڤیتامین C تیدایە هەروەها یەكێكە لەو میوانەی دەبێتە هۆی بەرهەمێنان و پارستنی كولاجین كە پرۆتینێكی سود بەخشە بۆ نەرم كردنەوە و رزگار بوون لە وشكبوونەوەی پێستەكە.
3- پارێزگاری كردن لە تیشكی خۆر. ترێ پاریزگاری لە پێست دەكات لەبەردەم تیشكی خۆر ئەمیش بۆ هۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە مادەی Flavonoid تۆزێك هەنگوین لەگەڵ ترێ گوشراو تێكەڵ بكە وەكو گیراویەكی سروشتی بەكاردێت بۆ رێگا كردنی لە سوتاندنی پێست لەبەردەم تیشكی خۆر .
سەرچاوە/thqafawe3lom
سانە سلیمان عساف
