بەهێزترین ئافرەتەكانی ساڵی 2014 لە جیهان بناسە

بەهێزترین ئافرەتەكانی ساڵی 2014 لە جیهان بناسە
بەگوێرەی راپرسیەكی گۆڤاری بەناو بانگی "فۆریس " كە تایبەتە بە دەست نیشانكردنی كەسایەتیە بەناوبانگەكانی جیهان و ئەنجامدانی راپرسی، بۆ ساڵی 2014 لە ڕێگای راپرسیەكیەوە بەهێزترین 10 ژنی جیهانی هەڵبژارد.

1- میشیل ئۆباما: لە ساڵی 1964 لەدایك بووە: خانمی یەكەمی ئەمریكا، هاوسەری بارك ئۆباما كە بە بەهێزترین پاریزەر ناسراوە لە ئەمریكا، بەرەگەز ئەفریقیە. بە گوێرەی گۆڤاری فۆریس لە ساڵی 2010 بە دەوڵەمەندترین ژنی جیهان دەرچووە.

2- فیرجینیا رۆمیتی: تەمەنی 54سال، خەڵكی ئەمریكایە و ژیانی هاوسەرگیری پێكهیناوە، سەرۆك وبەرێوەبەری جیبَەجیبكاری كۆمبانیاییIBMتەكلنۆژیایە.


3- میلندا گیتس: بە رەگەز ئەمریكە و ژیانی هاوسەرگیری پێكهناوە خاوەنی 3 منداڵ لەدایك بووی 1964 دامزرێنەری كۆمپانیایی بیل و میلندا گیتس بەرپرس بووە لە دروست كردنی بەرنامەكانی مایكرۆسۆفت اوفیس و پەپلیشەر هاوسەرەكەی بیل گیتس سەرۆكی دەستەی دامەزرێنەری مایكرسۆفت بووە لە ساڵی 2005 وەكو گەورەترین میوزك ژەنی جیهان هەلبژێردراوە.
4- جانیت لویز یلین: لەدایك بووی 1946 ئابوریناسیكی ئەمریكیە لە رابردوو جیگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاری سیستەمی یەدەگی فیدرالی بووە،ئێستا ئێستا سەرۆكی و بەرێوەبەری جێبەجێكاری بانكی یەدەگی فیدرالیە لە سان فرانسیسكۆ، سەرۆكی ئەنجوومەنی راویژكاری ئابووریناسان بووە لە كۆشكی سپی لەكاتی سەرۆك بیل كلینۆن. مامۆستای شانازیە لە زانكۆی كالیفۆرنیا.
5- هیلاری كلینتۆن: لەدایك بووی 1947 وەزیری دەروەی نەتەوە یەگرتووەكان بووە، كاندیدی حزبی دیموكراتی بووە لە ساڵی 2008 بۆهەلبَژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا.
6- كریستین لاگارد مادلین ئۆدیت: لە ساڵی 1956 لەدایك بووە، بەرێوەبەری گشتی سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی بووە، لە ساڵی 2011 وەكو وەزیری دارایی و ئابووری دەست نیشان كراوە لە فرنسا هەروەها لە ساڵی 2007 پۆستی وەزیری كشتوكالێشی وەرگرتوە، لە ساڵی 2009 بەرزبووە بەپلەی 17 لە لیستی دەوڵەمەندترین ژنەكانی جیهان، بەیەكەم ئافرەت دادەنرێت كە بۆتە بەربەرپرسی سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی.

7- دیلما فانا روسیف: لەساڵی 1947 بە بەرازیل لەدایك بووە، ژنە سیاستمەدارێكی بەرازیلیە یەكەم ئافرەت بووە لە بەرازیل پۆستی سەرۆكایەتی بەرازیل وەربگرێت هەروەها ئەندامی حزبی كریكارانی بەرزایلە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2010 وەكو یەكەم ئافرەت 85% دەنگەكانی بەدەست هیناوە.

8- شیرل ساندبرج كارا: لە ساڵی 1969 لە دایك بووە، خاتوونێكی بزنسی ئەمریكە و لە ساڵی 2012 كاندید كراوە بۆ ئەنجوومەنی كارگیری گشی، لە ساڵی 2013 پۆستێكی باڵای كارپێكاری فیسبووك بووە، یەكەم ئافرەتە كاری كردوە لەگەڵ ئەنجوومەنی كارگیری فیسبووك، هەروەها جیگری بەرێوەبەری فرۆشتنیاری گشتی جیهان بووە لە ئەنترینت لە كۆمپانیایی گۆگل .

9- انجیلا میركل: لە ساڵی 1954 لە ئە ڵمانیا لە دایك بووە ژنە سیاسەتمدارێكی ئەڵمانیە بەرپرسی یەگرتوی دیموكراتی مەسیحیەكن بووە، كە یەكێكە لە هەرە بەرزترین حزبەكانی ئەڵمانیا، لە ساڵی 2005 پۆستی راوێژكاری ئەڵمانیایی وەرگرتوە ئەكەم ئافرەت بووە ئەم پۆستە وەربگرێت. بەگوێرەی گۆڤاری فۆریس پێنج ساڵ لەسەر یەكتر لە بەهێزترین ژنانەكانی جیهان دەرچووە.

10 - ماری تریزا بارا : لە ساڵی 1961 لە دایك بووە، بەرێوەبەری جێبەجیكاری كۆمپانیایی جنرال موتورز بووە،یەكەم ئافرەت بووە وەكو بەرێوەبەری گشتی كۆپانیایەكی گەورەی ئۆتۆمبیل كاری كردوە، هەروەها یەكێكە لەو ئافرەتانەی كە لە ساڵی 2014 لە گۆڤاری (تایمی) ئەمریكی وەكو سەد كەسایتە بەهێزەكانی جیهان ناوی هاتووە.


سەرچاوە/ rotanamags
Top