ئەلیسای كچە شۆخ و دەنگ خۆشی لوبنانی، كە ئێستا بۆتە خۆشەویستی زۆربەی جەماوەر، تەنانەت بە رێژیەكی زۆری هەوادارانی لە كوردستانیش هەن، ئەلیسا لە ئەلبوومە تازەكەی بە ناوی (حالە حب) بوو، تیایدا چەمكێ گۆرانی و سترانی خۆشی پێشكەشی جەماوەرەكەی كردووە، یەكێك لە گۆرانییەكانی ئەلبوومە تازەكەی بە ناوی ئەوینداری هەموو ژیانم (حب كل حیاتی)، بوو، بەم دواییە ئەلیسا لەسەر زاری خۆیەوە ئاشكرای كرد كە ئەوینداری گەورەی ژیانی كێیە، ئەوەش لەو كاتە ئاشكرا بوو كە لەگەڵ هونەرمەندی لوبنانی (وائیل كەفووری) لە چێشخانەیەكی شاری بەیرووت بەیەكەوە دەبن، وادیارە ئەلیسا خۆی پێناگیرێت و ماچێك لە وائیل دەكات و دەڵێ : ماچێك بۆ خۆشەویست و ئەوینداری گەورەی ژیانم ! مەبەستی وائیل كەفووری بوو.