شاری كوو سامۆی وڵاتی تایلەند، هاوشێوەی شاری ڤینسیای ئیتاڵیایە، كە شارێكە ئاستی ئاو تێیدا بەرزە، تەنانەت شەقام و كۆڵانەكانیشیان پڕە لە ئاو، هەر بۆیە ئەوانیش ناچارن بە بەلەم هاتوچۆ بكەن، ئەوەی جێگەی سەیرە لەم شارەدا، بازاڕی میوە و سەوزەیە، كە زۆربەی ئەوانەی میوە و سەوزە دەفرۆشن، ئافرەتن ! وەك لە وێنەكاندا دەبینن چۆن هەر یەكە بەلەمێكی بچووكی پڕ سەوزە و میوە كردووە، بۆ شوێنی دیكەی دەبەن، هەندێك لە خەڵك خۆیان حەز دەكەن بازاڕی بكەن، ئیدی بەلەمێك بە كرێ دەگرن و بە نێو شەقامە پڕ ئاوەكانی بازاڕدا دەسووڕێنەوە و شت دەكڕن، بەمەش دەبێتە یەكەمین و سەیرترین بازاڕكردن بە بەلەم لە جیهاندا، دەتوانی هەم پیاسەیەكیش بە بەلەم بكەی و پێداویستی خۆشت بكڕیت.