(تۆبا) رەخنە باران كرا

(تۆبا) رەخنە باران كرا
وێڕای ئەوەی یەكێكە لە ئەكتەرە ناودارەكانی توركیا، هەروەها بۆ یەكەمین جارە ئەكتەرێكی توركی بۆ خەڵاتی (ئیمی ئەوۆردزی جیهانی) دەستنیشان بكرێ كە ئەمساڵ لە شاری نیویۆركی ئەمریكی ئەنجام درا، (توبا بایوكستۆن) كچە ئەكتەری توركی ناسراو بە (لەمیس) لە نێو خەڵكدا، دوای ئەوەی بەشداری زنجیرەی (20 خولەك) كرد، پاشان دەستنیشان كرا تا نازناوی باشترین ئەكتەر وەربگرێت، بەڵام دواتر كچە ئەكتەری هۆڵەندی (بیانكا كریجسمان) نازناوەكەی بە دەست هێنا، ئەوەی جێگەی سەیرە لەلایەن دەزگاكانی میدیا و رۆژنامەوانی لە بری ئەوەی دەست خۆشی و هیوای سەركەوتن بۆ تۆبا بخوازن، كەچی ئەكتەری وڵاتەكەیان رەخنەباران كرد. رەخنەكانیش لەم سێ هەڵەیەی تۆبا بوون، یەكەمیان بەهۆی ئەو جلە كورت و رووتەی تۆبا لە فیستیڤاڵەكەدا لەبەری كردبوو، دوومیش نەشیاوی تەسریحەی پرچ و سێیەمیش گوارە گەورەكەی گوێچكەی تۆبا كە لە فیستیڤاڵەكەدا لە گوێی كردبوو.
Top