چۆن وادەكەی سووراوی لێوت زیاتر بمێنێتەوە !

چۆن وادەكەی سووراوی لێوت زیاتر بمێنێتەوە !
زۆربەی كچان و خانمان بە دەست هاتنە خوارەوە و زوو لێ چوونی سووراوەكانی لێویان دەناڵێنن، تەنانەت كاتێك بەشداری لە ئاهەنگێك دەكەن، هەر لە سەرەتای ئاهەنگەوە سووراوەكانیان لێ دەبێتەوە و ئیدی دەبێ دیسان لە شوێنێك سووراو لە لێویان بدەن. یان كاتێك خانمان نیازی گەشتیان هەیە، ئیدی خۆ هەر لە گەشتدا خەریكی سووراویان نابن، لێرەدا دەبێ چارەسەرێك هەبێ تا سووراوی لێو بۆ ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە و بەبێ ئەوەی تێكیش بچێت، خانمان و كچانیش دەتوانن سوود لەم زانیارانە وەربگرن :
-بەر لە لێدانی رەنگی سووراو لە لێوت، وا چاكە كرێمی سەرەكی ئەساس یان كونسیلەر لەسەر لێوت بسووێنی، تا بە جوانی خانەكانی پێستی سەر لێو خاو بكاتەوە.
-بەر لە لێدانی سووراو، دەبێ بە ماوەی (5) خوولەكێك لێوت بشۆی، دواتریش تەواو وشكی بكەیتەوە و تا هەرچی شتی لەسەرە نەمێنێت و ئامادە بێت بۆ سووراو لێدان.
-لە كاتی سووراو لێداندا، نابێ لێوانت بە ئاوی دەمت تەڕ بكەیت یان سووراوەكە پەرت بكەی، چونكە كاتێك ئاوی دەم بە سووراوەكە دەكەوێت، تەركیزی سووراوەكە كەم دەكاتەوە و ئیدی ناهێڵێت بە جوانی بەسەر لێودا بچەسپێت.
-ئەو جۆرە سووراوانە هەڵبژێرە، كە رێژەی لیچی زۆری تێدایە، تا بە جوانی لەسەر لێوت بسوویت و نەكەوێت، چونكە هەندێك جۆری سووراو هەن، چاك نین و هەر خۆیان زوو دەكەون.
-هەندێ جاریش ئەگەر بڕێكی زۆر لە سووراو لە لێوت بدەی، چاكترە لەوەی بە سادەیی سووراوەكە لە لێوت بدەی، چونكە تا چەند تۆختر بێت، زیاتر دەمێنێتەوە یان لەگەڵ دەست و پەنجەدا لێ ناچووێت.
Top