پێڵاو لە ددان دروستدەكرێت!

پێڵاو لە ددان دروستدەكرێت!
دوو كچە دیزاینەری بەریتانی كە ناویان (مرینانا فانتیشنش و دۆمنینیك یۆنگ)ی، توانییان جوانترین پێڵاو دروست بكەن و دیزاینێكی سەیری بۆ چێ بكەن، شێوەی ئەو پێڵاوە ئاسایی نییە و زۆر جیاوازە، وەك دەزانین ژێرەوەی پێڵاوی ئاسایی لە پێست و لاستیك دروست دەكرێ، كەچی ژێرەوەی ئەو پێڵاوە لە ددان دروستكراوە! ئەو ددانەی بەكارهێنراون راستەقینە نین، بەڵكو دروستكراون، نزیكەی (150) ددان لە ژێرەوەی هەردوو پێڵاوەكە دانراون، ئەو پێڵاوی ناوی (باركەر)ـە و دوو ددانی پێشەوەی پێڵاوەكە لە رەنگی زێڕ نەخشێنراوە، بۆیە وادەردەكەوێت كە ددانی راستەقینە بێت.
Top