جل و بەرگی كیژۆڵان لە زستاندا

جل و بەرگی كیژۆڵان لە زستاندا
كیژۆڵانیش وەك خانمان لە شێواز و ستایلدا پێویستیان بە جلی جوان و نایاب هەیە، چونكە ئەوانیش لە داهاتوودا دەبنە خاتوونێك، وا چاكە لە ئێستاوە لەگەڵ جلی جوان رابهێنرێن، تاوەكو ئەوانیش شارەزییان هەبێت لە هەڵبژاردنی جل و بەرگی شیاو كە لەگەڵ هەر وەرزێك گونجاو بێت. وەرزی سەرما و سۆڵە، كەشێكی نالەباری هەیە، هەندێ كات ئاساییە و بۆ ماوەیەكی دیكەش تیژە سەرما بەرەوو روومان دێ، خانمانیش دەبێ منداڵ و كیژۆڵەكانیان داپۆشن و بپارێزن، هەر بۆیە دەبێ جلێكی نایاب لە جوانیان بۆ هەڵبژێرن، هەروەها بەسوود بێت تا جەستەیان لە سەرما بپارێزێت، بۆ ئەو وەرزە چەندین چەشنە مۆدەی جلی جوانی كیژۆڵان هەن، لەوانە : كابۆی جینز و چاكێت، سترێج و قەمسەڵەی كورت، پانتۆڵ و بەدی و فانیلە، هەمان ستایلی ئەو جلانە لەلایەن خانمانەوە لەبەر دەكرێن، تۆش وەك دایكێك ئەگەر توانیت كیژۆڵەكەت بە جلێكی جوان رازاوە بكەی، ئەو كاتە جێدەستی تۆ لە پۆشتەكردنی منداڵەكانت دیار دەبێت، هەروەها منداڵە خنجیلانەكانیشت لە سەرما و سۆڵە دەپارێزی، بە دەستە جلی جوان و رەنگاورەنگ لە وەرزی زستاندا.
Top