چۆن برژانگت پڕ و درێژ دەكەیت

چۆن برژانگت پڕ و درێژ دەكەیت
خانمان دەتوانن بە گیراوەی سرووشتی یان چەند هەنگاوێك وا بكەن كە برژانگیان پڕ و گەورە دیار بكەوێت، كە لەم چەند هەنگاوەی خوارەوە دەبینن :
- دەتوانین لە رێگەی بەكارهێنانی (فازلین)، كە فانزلین بهێنە و لە ژێرەوە و سەرەوەی برژانگت بدە، ئەم هەنگاوەش شەوانە لە برژانگت بسوێنە، تا ماوەیەك، لە بیریش مەكە هەموو بەیانییەك دەم وچاوت و -برژانگت بە ئاوی شلەتێن بشۆ، تا ماوەیەك هەست بە گۆڕانكاری لە شێوە و پڕی برژانگت دەكەیت.
- رۆنی گەنەگەرچەك، ئەوەش بە گیراوەیەكی سەرەكی و بەهێز دادەنرێ، بۆ بەهێز كردنی و پڕ كردنی برژانگت، چونكە كار دەكاتە سەر بەهێز كردنی رەنگی مووی برژانگ و بەمەش زیاتر درێژتر و پتەوتر دەبێـت.
- هەروەها دەتوانی بە بەكارهێنانی شیر، تا برژانگت درێژ و پڕ بێت، پەموویەك بهێنە و بە شیری بكە، دواتر ئەو پەموو بە شیرە لەسەر برژانگت دابنێ تا بە جوانی تەڕی دەكات و مووەكانی برژانگ سوود لە شیرەكە وەردەگرن، ئەوەش بۆ ماوەی (15) تا (30) خولەك و پاشان برژانگت بشۆ بە ئاوی شلەتێن.
Top