سوورە پرچ!

سوورە پرچ!
ماوەیەكە چەندین چەشنە رەنگ لە پرچ دەدرێ، زۆربەی كچان هەر یەكە رەنگێكی بەلاوە جوانە تا پرچی پێی بۆیە بكات، بەڵام ئەو رەنگانەی باون زیاتر بەرچاون و لە چەند رەنگێكی دیاری كراون، ئەو رەنگانەش زیاتر لە مۆدی ئێستادا هەن و دیارن، بەڵام لە ئێستاوە پێشبینی پسپۆڕانی قژ دەڵێن : لە داهاتوودا ئەو رەنگانەی لە پێشوودا هەبوون باویان نامێنێ، چونكە گۆڕانكاری بەسەر مۆدی رەنگی پرچ دادێ، دەڵێن : بۆ ساڵی داهاتوو رەنگی سوور دەبێتە یەكەمین رەنگ بۆ پرچی خانمان و كچان، ئەگەر وابێت دەبێت سەر و پرچی كچان وەك ترافیك لایتی رەنگی سوور بێت، هەر لە دوورەوە بە دیار بكەوێ، وەك لە وێنەی ئەو كچە پرچ سوورانە دەبینن، چۆن رەنگێكی تۆخی سووریان لە پرچیان داوە، ئەگەر وابێت دەبێ كچانی كوردستانیش پرچیان سوور رەنگ بكەن، تا لە مۆدی بیانی و جیهانی نزیك بن.
Top