لە دێر زەمانەوە جۆرە كاتژمێرێك هەبوو پێدەگوترا (كاتژمێری خۆڵ)، كە شووشەیەكی دوو بازنەیی بوو، خۆڵ دەخرایە بەشێك و شووشەكە سەراوژێر دەكرایەوە، وردە وردە خۆڵەكە لە بەشی سەرەوە دەكەوتە بەشی خوارەوە، وەك پێوانەیەك بۆ كات یان بۆ كاتێكی دیاری كراو بۆ ئیشێك، كەچی وادیارە ئەو نمایشكارەش دەیەوێ جەستەی وەك كاتژمێری خۆڵ وابێت، ئەو ئافرەتە خەڵكی ئەمریكایە و ناوی (كیلی لی دیكای)یە، لە هەنگاوێكدا توانی ناوقەدی ئەوەندە بارێك بێت، كە خەڵك ترسی لێ بكەن نەوەك لە ناوەڕاستدا بچەمێتەوە و بشكێ، ئێستا ناوقەدی ئەو خانمە تەنیا (40) سنتیمەترە، جەستەی وەك كاتژمێری خۆڵی بۆتە دوو پارچەی جیاواز، وەك خۆی دەڵێ : پێم خۆشە توانیم ناوقەدم بەم جۆرە بێت و هێشتاش هەوڵ دەدەم باریكتری بكەم.